وادەی ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

19/10/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو عێراق ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم بکات.

ژیان:
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە نییە و پێدەچێت لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە ناردنی بکرێت، ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکان هەبێت. 

وتیشی، هەرێمی کوردستان تەواوی ئەو زانیارییانەی کە لێی داواکرابوون بە وردی بۆ پەرلەمان و حکومەتی عێراقی ئامادەی کردووە و ئێستا هیچ شتێکی ناڕوون نەماوە و هەمووان بەرچاو ڕوونییان هەیە. 

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ ئاستەنگێک لە بەردەم ناردنی پشکێکی دیکەی قەرز بۆ هەرێم نییە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد ٧٠٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم. 

دوێنێ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراقی کرد و داهات و مووچەی هەرێم و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بودجە  تاوتوێکران