وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

19/10/2023
فۆتۆ: 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە فەرمی ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، چونکە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم.

ژیان:
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی ٢٠٢٣ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێوشوێنەکان تەواو دەبن و سێ بانکی عێراق بە چەند گوژمەیەک ئەو بڕە پارەیە (٧٠٠ ملیار دینارەکە) دەنێرن بۆ هەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئامادەکارییان کردووە و بە گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکەن.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، شەو و رۆژ دەخەینە سەر یەک بۆئەوەی بۆ زەمەنێکی درێژ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکەین.