بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕوو زیاتر لە ١٩٩ ملیۆن دۆلارە.
                                
  
                               
                                 ژیان: 
ئەمڕۆ پێنجشەممە١٩ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٩٩,١٢٣,٠٩٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی ١٦٣,٥٩٣,٠٩٠ ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی ٣٥,٥٣٠,٠٠٠ ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە. 
لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
                            
                             
 |