رێباز حەملان نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات

21/10/2023
فۆتۆ: 

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچە ئامادەیە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ژیان:
ئەمڕۆ شەممە، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و لیستی مووچە ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨.

دەشڵێت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەهەوڵیدان رەوانەکردنی ئەو پارەیە بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەوەستێت.