ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

22/10/2023
فۆتۆ: 

سایلۆی سلێمانی لەئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشدەکرێت.

ژیان:
سایلۆی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، ئەو جوتیارانەی کە بۆ ساڵی  ٢٠٢٣ گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، رۆژی یەکشەممە ٢٢-١٠ لە کارتی ژمارە ١٥٠٠ بۆ ١٧٠٠ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگرون، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو جوتیارانەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە دەبێت خۆی ئامادە بێت، یاخود کەسی ئامادەبو بریکارنامەی بۆ کرابێتەوە.