ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٣٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە کە بڕی ٣٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە..
ژیان:
بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٣، بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٦٥٨ دۆلاری خستووەتە ڕوو.
هەروەها، بڕی ١٦١ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار و ٦٥٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و بڕی ٣٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
|