بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار راگەیاند

24/10/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار چەند رێنماییەکی نوێی دەرکرد و رایگەیاند، " سزای ماددیی و بەندکردن بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە بە نرخی دیاریکراو مامەڵە بە دۆلارەوە ناکەن".

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، "هەر کەسێک بە نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی مامەڵە بە دۆلارەوە نەکات، ئەوا بە ١٠٠ ملیۆن دینار پێبژاردن و بەندکردنیش کە کەمتر نەبێت لە ١٥ ساڵ سزا دەدرێت".

‎ئاماژەی بەوەشداوە، "نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ هاوردەکارانی ئۆتۆمبێل بە ١٣٢ هەزار دینار ئەژمار دەکرێت".

‎دەشڵێت، " باج و رسومات بە دراوی عێراقی دەدرێت و کڕینی کاڵا لە دەرەوەی وڵات بە نرخی بانکی ناوەندی دەبێت، هەروەها حەواڵەکردنی پارە بە پێی رێککارەکانی بانک دەبێت".