پارتی و گۆڕان لە پیرمام کۆبونەوە
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە بڕیارە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بکرێت.
ژیان:
شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی گەیشتە پیرمام بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ شاندی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆبونەوەی هەردولا دەستیپێکرد.
شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتوون لە عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، مستەفا سەید قادر، کاردۆ عومەر، بەختیار عومەر و دلێر عەبدولخالق.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێکهاتوون لە فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، سیداد بارزانی و چەند ئەندامێکی دیکەی دەستەی کارگێڕی.
جگە لە باسکردن لە ھەڵبژاردن کە بڕیارە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت ، لەکۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان و پرسی موچەخۆران و پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکرێت.
|