ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٤١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە
بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە٢٤ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٩٣ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٢٨٣ دۆلاری خستە بازاڕاوە، کە ١٥١ ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٢٨٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤١ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦١ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
|