لە شاری هەولێر کرێکارێک لەکاتی کارکردندا کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا

28/10/2023
فۆتۆ: 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا کرێکارێک لە سەر یەکێک لە باڵەخانەکان دەکەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

ژیان:
حەسەن رەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، کرێکارەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانەوە و تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵە و لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نزیک باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

وتیشی، لە ئەمساڵدا لەکاتی کارکردندا لە شاری هەولێر نزیکەی هەشت کرێکار گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.