بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

29/10/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوەو لەئێستادا بەهای دۆلار بەرزە.

ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە٢٩ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٣٥٩ هەزار و ٣٩٠ دۆلاری خستەڕو کە ١٧٤ ملیۆن و ٧٩ هەزار و ٣٩٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوە، ٢٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش بوە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦١ هەزار و ٦٠٠  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.