وەجبەی یەکەمی ٧٠٠ ملیارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
بڕیارە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا وەجبەی یەکەمی ٧٠٠ ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ودابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.
ژیان:
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکردووە، حکومەتی عیراق بڕیاریداوە سبەینێ چوارشەممە لەقۆناغی یەکەمی ٧٠٠ ملیارەکەدا، ٢٥٠ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکات و لە قۆناغی دووەمیشدا ٤٥٠ ملیار دیناری دیکە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی، واتە کۆی پارەکە بەدوو وەجبە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دەشڵێت، ئەگەر سبەینێ چوارشەممە بڕی یەکەمی پارەکە بگاتە هەرێم، ئەوا ڕۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵ لەوەزارەتی تەندروستیەوە دەستپێدەکات.
لایخۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە،" دەبوایە پێش هەفتەیەک ٧٠٠ ملیار دینارەکە بنێردرایە، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بگات".
|