ئەمڕۆ سێ وەزارەت و چەند دەستەیەک مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن

06/11/2023
فۆتۆ: 

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی سێ وەزارەت و ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی دابەش دەکرێت.

ژیان:
بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ لەگەڵ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن.

هەر بەپێی خشتەکەش، هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان.

بەپێی خشتەکەش، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دێت.