کەمی خستنەڕووی دۆلار نرخەکەی بەرزترکردەوە

06/11/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی کەم دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلار زیاتر بەرزبوویەوە.

ژیان:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بلاویکردەوە، بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٧٥٥ دۆلاری خستووەتە ‌ڕوو.

دەشڵێت، بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٧٤٧ هەزار و ٦٥٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و بڕی ٢٧ ملیۆن و ٧٦٩ هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە سەرەتای هەفتەدا بە ١٦١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.