بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

07/11/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە.

ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند کە ٢٣٣ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ٧٩٦ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٩٣٨ هەزار و ٧٦٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و بڕی ٣٧ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بو بە ١٦٦ هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاکەی دابەزیوە، بەجۆرێک بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە  ١٦٥ هەزار و ٧٠٠ دینار.