ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

08/11/2023
فۆتۆ: 

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت.

ژیان:
بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مووچەی هەریەک لە وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە، سبەینێ پێنج شەممە، مووچەی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە) خەرجدەکرێت.