د. جەمال کۆچەر: بۆ چارەسەری قەیرانی دۆلار پێویستە کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت

08/11/2023
فۆتۆ: 

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە کوتلە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ئەنجام بدەن.

ژیان:
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زۆرە، یەکێک لەوانە خەرجنەکردنی بودجە بەشێوەی پێویست بۆئەوەی لەلایەن لایەنە کاندیدەکانی هەڵبژاردنەوە بەکارنەهێندرێت، هەروەها هەولێک هەیە کە دەیەوێت سیستمی سویفت بۆ پارەدان هەڵبوبەشێنێتەوە.

دەشڵێت، هۆکارەکانی دیکەش ئەو ئاڵۆزییە زۆرانەن کە لەڕێگەی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران وبازرگانان وپیاوانی کەرتی تایبەتدا هەیە بۆ بەدەستهێنانی دۆلار لەپلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی، جگە لەکۆنترۆڵی مافیاکان بەسەر ئەو پلاتفۆرمە دۆلارەی کە لەڕێگەیەوە خەرج دەکرێت.

دکتۆر جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرەکانی بانکی ناوەندی پەراوێزخراوەو، ئەو رێگایانە هاوکار نین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دۆلار، بۆیە دەبێت ئاسانکاری زۆر بۆ وەبەرهێنەران و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بکرێت، جگە لە لێدانی مافیاکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییان و کۆنتڕۆڵکردنی بەسەر بانکەکاندا.