ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

09/11/2023
فۆتۆ: 

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتای بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دێت.

ژیان:
بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ مووچەی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە) دابەش دەکرێت.

بە پێی ئەو خشتەی بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.