ماڵپەری شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ئاشکرا کرد
ماڵپەری شەفافیەت، داهاتی شاری سلێمانی بۆ یەک هەفتەئاشکرا کرا و داهاتەکەش بە ١٦ ملیار دینار مەزەندە کرا و داهاتی نەختینەش زیاترە لە ١٠ ملیار دینارە.
ژیان:
ئەمڕۆ هەینی ١٠ تشرینی دووەم ،ماڵپەری شەفافیەت ڕایگەیاند کە داهاتی سلێمانی لە بەرواری ٤ تشرینی دووەمەوە بۆ ١٠ تشرینی دووە م گەشتۆتە ١٥ ملیار و ٨٤٣ملیۆن و. ٦٨٧ هەزار و ٢٥١ دیناری عێراقی
لەگەڵ ئەمەشدا پارەی نەختینە گەیشتۆتە ١٠ ملیار و ٤٧٨ ملیۆن و ٦٠ هەزار و ٨٧ دیناری عێڕاقی.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ماڵپەڕی شەفافیەت ئەم بڕە پارەیە ملیارێک و ٧٣٦٨ ملیۆن. و ٦٨٥ هەزار و ٦٥ دیناری لەشێوەی چەکدایە و ، سێ ملیار و ٦٢٦ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٧٥ دیناریان لەشێوەی مقاسەیە.
ماڵپەری شەفافیەت ماڵپەرێکە کە لە ١٥ کانونی ئەکەمی ٢٠٢٢ دا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی داهاتەکانی هەرێم ڕایگەیاندووە.
|