جەبار گۆران: چاپكردنی دراوی نوێ كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات

10/11/2023
فۆتۆ: 

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاپکردنی دراوی نوێ کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەکات و پێویستە بەپێی خواستی بازاڕ ئەو هەنگاوە کاری لەسەر بکرێت.


جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بە نیازە مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان لە بری دۆلار بکاتە دینار و بۆ ئەوەش پێویستی بە دراوی دینار دەبێت، چونکە عێراق سیستمی بانکی نییە کە بتوانرێت تەواوی دراوەکەی لە بانکەکاندا بێت و راستەوخۆ مامەڵەکان لە بری دۆلار بکاتە دینار بۆیە پێویستی بە چاپکردنی دراوی نوێ هەیە.

راشیگەیاند، یەکێک لەو هەنگاوانەی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بە نیازن کاری لەسەر بکەن چاپکردنی دراوی نوێیە کە بێگومان ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەکات و پێویستە بەپێی خواستی بازاڕ ئەو هەنگاوە کاری لەسەر بکرێت و بتوانرێت کورتهێنان پڕبکاتەوە.