پشكـی هەرێـم لــە دەرمان پەیوەستە بە بودجەکەیەوە
وەزیری تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشەدەرمانی ھەرێمی کوردستان پەیوەستە بە بودجەکەیەوە و ٢١٦ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕاگەیاند، دابەشکردنی دەرمان لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا پەیوەستە بە دوو پێوەر و ئەوانیش، ژمارەی دانیشتوان و ھەڵسەنگاندنی پێویستیە.
رونیشیکردووەتەوە، سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان ئەو پێداویستییانەی دەیانەوێت ساڵانە پێشکەشیان دەکەن و ئەمەش پشتی پێدەبەسترێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
لەبارەی بەشەدەرمانی ھەرێمەوە، وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت، ناردنی بەشەدەرمانی ھەرێم بەندە بە بەشەبودجەکەی و بودجەی دەرمانیش ٢١٦ ملیار دینارە لەناو بەشە بودجەی ھەرێمدا.
دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستی سەرباری بودجەی تایبەتی دەرمان بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵدەستێت بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی ھەرێم بۆ چارەسەری نەخۆشی و زیادکردنی بڕی دەرمان.
|