ڕێکخراوێکی ئەمریکی: بارزانییەکان و ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی تێوەگلاون لە بردنە دەرەوەی سەرمایەکانیان
ڕێکخراوێکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت کە بارزانییەکان و ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی تێوەگلاون لە بردنە دەرەوەی سەرمایەکانیان بۆ وڵاتانی کاریبی
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی OCCRP کە تایبەتمەندە بە تاوان و گەندەڵی ڕێکخراو، لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا بە ناوی "پاسپۆرتەکانی کاریبی – کۆماری دۆمێنیکا"، باس لە ژمارەیەک ناو و کەسایەتی سیاسی کوردی و عێراقی دەکەن کە وڵاتانی کاریبی بە شوێنی ئارام دەزانن بۆ ئەو سامانەی بە نایاسایی بەدەستیان هێناوە و لەو وڵاتانە دوور دەبن لە لێپێچینەوەی یاسا.
لەو ڕاپۆرتەدا، ناوی ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی هاتووە، لە نێویاندا پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی، هەروەها ناوی 4 برازای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بردووە کە بوونەتە خاوەنی پاسپۆرتی دۆمێنیکا، ئەوانیش هەریەکە لە (جامی سیهاد بارزانی، جودی سیهاد بارزانی، ئەدرینا سیهاد بارزانی، لامی سیهاد بارزانی)، کە لە ساڵی 2017 لە کاتێکدا بارزانییەکان خەڵکیان سەرقاڵی ڕیفراندۆم کردبوو، ئەم برازایانەی مەسعود بارزانی سەرقاڵی بەدەستهێنانی پاسپۆرتی بیانی بوون.
ساڵی 2022 پرۆگرامی پێدانی پاسپۆرتی لەڕێی وەبەرهێنانەوە ڕاگرت، بەهۆی بوونی گومان لە ساختەکاری لە داواکارییەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی دۆمێنیکا، بەڵام تا ئەوکاتەی ڕاگیرا، گومان دەگرێت 7700 بەرپرس و کەسانی نزیک لە بەرپرسان پاسپۆرتەکەیان وەرگرتبێت کە دەتوانن لە ڕێیەوە بەبێ ڤیزا گەشتی 144 وڵاتی جیهان بکەن
|