سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

13/11/2023
فۆتۆ: 

سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

ژیان

کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١:٠٠ ی دواینیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی راوێژکاری دادوەری دەدرێت.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەشدا  دەنگ لەسەر هەمواری مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی بیانی دەدرێت، 

بڕیارە لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەدرێت.