دەست بە دابەشکردنی شایستەداراییەکانی مانگی نۆ دەکرێت

13/11/2023
فۆتۆ: 

سیامەند ئیسماعیل بەڕێوبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند؛ دوێنێ چەکی مووچەی مانگی ٩ی وانەبێژمان بۆ پەروەردەکان ناردووە بۆ خەرجکردنی ئەوانیش ڕادەستی بانکیان کردووە و هەرکات سیوولە بەردەست بێت مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.

ژیان 

ئاماژەی بەوەش دا: "مامۆستای وانەبێژ لە هەموو پەروەردەکانی سنووری ئیدارەکەمان هەیە و هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ ئەوەی شایستەی وانەبێژان بدرێت." 

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٦ هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار.