بڕیارێکی نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دەدرێت

13/11/2023
فۆتۆ: 

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری هاووڵاتییان دەکات لە وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان کەلەلای بریکارەکانی خۆراک کۆبووتەوە و دەڵێت، هەر کەس نەچێت بۆ وەرگرتنی، خۆراکەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی.


ژیان
ریاز مووسەوی، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: بەشێکی زۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لای بریکارەکان ماونەتەوە و هاوڵاتیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی بەشە خۆراکەکەیان .

ئاماژەی بەوەشکرد؛ بڕیار دراوە هەر هاووڵاتییەک نەچێت بۆ وەرگرتنی، ئەو بەشەخۆراکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ کۆگەکانی وەزارەت لە پارێزگاکان، بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا ٣٠ رۆژ کات دیاری کراوە بۆ هەر ھاووڵاتییەک بچێت بەشەخۆراکەکەی وەربگرێت" بە هۆکاری ئەوەی بوونی ئەو بەشە خۆراکانە بوونەتە کێشە بۆ بریکارەکانی خۆراک لەبەرئەوەی شوێنیان نییە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی تر بۆیە ئەو بڕیارە دراوە و لەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت