بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕ
بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد کە تێیدا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٣٠ملیۆن دۆلاری فرۆشتووەو لەو بڕەش زیاتر لە ١٨ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و نزیکەی ٢١٢ملیۆن دۆلاری دیکە بەشێوەی حەواڵەیە.
ژیان
ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٣٠,٧٤٤,٢٤٤ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و رێژەیەکی زۆریشی بەشێوەی حەواڵە بووە کە بڕەکەی دەکاتە ١٨,٦٥٩,٨٠٠ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٢١٢,٠٨٤,٤٤٤ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە.
هەتا بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلار بەشێوەی کاش بخاتە بازاڕەوە کاریگەری دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمتر دەبێت و بەهاکەی بەرزتر دەبێتەوە.
|