بەغداو هەرێم دەست بەگەڕێکی نوێی دانوستانەکان دەکەنەوە
نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری یەکێتیی لەپەرلەمانی عێراقو ئەندامی لیژنەی دارایی، ئاشکرایکردوە، بەغداو هەولێر نیازیان هەیە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان بەئامانجی گەیشتن بەڕێککەوتنێکی ستراتیژیی درێژخایەن دەستپێبکەنەوە.
ژیان
ئەو پەرلەمانتارە کوردە لەبەغدا وتویەتی، "ئامانجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کۆتایی هێنانە بەناکۆکییەکانی نێوان هەرێمو بەغدا لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەران تیشک خستنە لەسەر دەرکردنی یاسای نەوتو غاز".
جەختیشیکردۆتەوە، ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان هۆکاری دواکەوتنی دەرکردنی یاسای نەوتو غازە.
دۆسیەی نەوتو غازو هەندێک دۆسیەی تر هێشتا ئاڵۆزنو هیوادارن لەبارەیانەوە بگەینە ڕێکەوتن.
پێشتر، شەریف سلێمان پەڕلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردبوو، ڕەشنوسی یاسای نەوتو غاز هێشتا لای ئەو لیژنە حکومییەیە کە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوەو حکومەتی هەرێمیش پێشنیازەکانی خۆی داوەتە ئەو لیژنەیە
|