دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕەتی دەکەنەوە هیچ سەرنگومکراوێک لە زیندانیەکانیاندابن

14/11/2023
فۆتۆ: 

رۆژنامەی (العربی الجدید): لەهەنگاوێکدا کە بۆیەکەمجارە ئەنجامدەدرێت, لیژنەیەکی حکومەتی عێراق پرۆسەی گەڕان و بەدواداچونی بۆ سەدان کەسی بێسەروشوێنی لەشاری کەرکوک دەستپێکردووە.

ژیان

لە پرۆسەی دەسگیرکردنیاندا دەسەڵاتتدارانی هەرێم تۆمەتبار دەکرێن , لەنێوان ساڵانی (٢٠١٤-٢٠١٦), لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە, کە زۆرینەیان عەرەبن. 

لیژنەکە, کە کۆتایی هەفتەی رابردوو گەیشتووەتە کەرکوک, رایگەیاندووە: دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری و تۆمارکردنی ناوی بێسەروشوێنەکان . 

سەعید جەیاشی, سەرۆکی لیژنە حکومیەکەو راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق, لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایندا لە کەرکوک رایگەیاندووە: ئەم لیژنەیە جیاواز دەبێت لە لیژنەکانی پێشو, کە پێکهێنراوە لەوبارەیەوەو نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک.

لیژنەکەی تایبەت بە کەرکوک, کۆبونەویەکی لە بەغداد کردووەو لیستی ناوی دەستگیرکراوە بێسەروشوێنەکانی  لە ئیدارەی کەرکوک وەرگرتووە لیژنەکە بڕیاریداوە میکانیزمێکی نوێ دابنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەڕێی لیژنەی لاوەکی لە کەرکوک, کە لەلایەن حکومەتی خۆجییەوە ئیدارە دەدرێت, دەزگا ئەمنیەکان و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ تیایدا ئەندامن لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی ناوەکان و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت دواتریش ناوەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ لیژنەی ناوەندی ئەویش ڕادەستی دەسەڵاتتدارانی هەرێم 

بەوتەی پەرلەمانتارو نوێنەرانی عەرەبی کەرکوک, لەماوەی دەسەڵاتی لایەنە سیاسی و ئەمنیە کوردیەکان لەکەرکوک, ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە دەستگیرکراون و سەرونوگومکراون, زۆرینەیان لە پێکهاتەی عەرەبن بە پاساوی داواکردنیان لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی تیرۆرستی.

سەرچاوەیەکیش دەڵێت ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٥ هەزار سەرونگومکراو لە زیندانیانی هەرێم دەسەڵاتدارە ئەمنیەکانی هەرێمیش بەردەوام  رەتیانکردووەتەوە هیچ سەرونوگمکراوێک لە زیندانەکانیدابن.