زیادکردنی ژمارەی بانکەکان کاریگەری لەسەر دابەزاندنی دۆلار دەبێت
رۆژنامەی (الصباح) بەرپرسانی بواری دارایی و ئابوری دەڵێن, رێککەوتنی بانکی ناوەندی عێراق و نوێنەرانی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا, لەبارەی بەهێزکردنی باڵانسی بانکە عێراقیەکان بە دۆلارو زیادکردنی ژمارەیەیان و پارەدارکردنی بانکە ناوخۆییەکانی تر بە بەباڵانسێک لە سەبەتەی دراوە نێودەوڵەتیەکان, بەهای دۆلار سەقامگیردەکات و کاریگەری بازاڕی رەش کەمدەکاتەوە.
ژیان
مەزهەر محەمەد, راوێژایی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: دەسەڵاتی نەختینەی عێراق بەرزترین یەدەگی دراوی بیانی لەدەستدایە لە مێژوی دارایی عێراقدا, دراوی یەدەگی عێراق بەشی بازرگانی (١٥) مانگ دەکات, لەکاتێکدا پێوەری جیهانی تەنھا (٣) مانگە.
زیاتر لە (٨٥%) داواکاری لەسەر دراوی بیانی لەڕێی سەکۆی دەرەکیەوە ئەنجامدەدرێت, کە بانکی ناوەندی ئیدارەی دەدات, ئەویش لەڕێی بەهێزکردنی باڵانسی بانکە دەرەکیەکان, لەکاتێکدا بازاڕی رەش تەنها لە (١٥%) مامەڵەکان پێکدەهێنێت و ئەو رێککەوتنەش سەرەتای سەقامگیربوونی نرخی دۆلارە لە بازاڕدا.
لای خۆیەوە, ئەحمەد سەفار, بڕیاردەری پێشوی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە: زیادکردنی ژمارەی بانەکان و بەهێزکردنی باڵانسەکانیان کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی دۆلار لە بازاڕی رەش, بەمەرجێک چاودێری ئەو بانکانە بکرێت و دڵنیایی هەبێت لەوەی ئەو دۆلارانە دەگەنە دەستی بازرگان و ھاوڵاتیان.
|