سێ وەزیری حکومەتی عێراق دەستلەکاردەکێشنەوە

14/11/2023
فۆتۆ: 

دوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سێ وەزیری حكومەتی عێراق دەستلەكاردەكشێنەوە.

هەریەك لە وەزیرانی پلاندانان و رۆشنبیری و پیشەسازی دەستلەكاردەكشێنەوە و نامەی دەستبەكاركێشانەوەشیان پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆتایی بە ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەرلەمان هێنا. لەبەرامبەردا حەلبووسی ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێگەی سەرسووڕمانە و رێوشوێنی یاسایی دەگرمەبەر بۆ پاراستنی مافی دەستووریم".