بارێکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری گەیشتوەتە عێراق

15/11/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند کە رەزامەندیی فەرمیی داوە بە سێ بانکی ئەهلیی عێراق هەریەکەیان بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوردە بکەن

ژیان

بە گوێرەی ئاژانسەکانی عێراق، دوای ڕێکەوتنەکەی ئەبوزەبی یەکەم کاروانی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بە فیعلیش بارێکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری گەیشتوەتە عێراق ئەمەش هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلارە بەرامبەر دینارو چاوەڕواندەکرێت نرخی دۆلار زیاتر داببەزێت.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق ڕەزامەندی فەرمی بۆ سێ بانکی ئەهلی دەرکرد