سودانی و حەلبوسی کـۆبـوونەوە

15/11/2023
فۆتۆ: 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سودانی و حەلبوسی کــۆبـوونــەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاووتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوەوە، و هاوکات لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوانیان باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و کارکردن بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی کرد.

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە رێگەی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، کە نوێنەرایەتی بناغەی بنەڕەتی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەکەن .