بانکی ناوەندی: چەند رێکارێکمان گرتووەتە بەرهاوکار دەبن لە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار

15/11/2023
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی ئاشکرایکرد، لە کۆبونەوەی نێوان پارێزگاری بانکی ناوەندی و باڵیۆزی تورکیا و نوێنەری بانکە تورکییەکان لە عێراق رێککەوتن لەسەر حەواڵە و بازرگانیکردنی نێوان هەردوو وڵات بە دراوی یۆرۆکراوە.

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندی لەگەڵ چەند بانکێکی تورکی رێککەوتنی کردوە بۆ کردنەوەی هەژماری عێراقی تایبەت بە حەواڵە و بازرگانی دەرەکی لە رێگەی بەکارهێنانی دراوی یۆرۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێککەوتنەش لە کۆبونەوەی نێوان عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ باڵیۆز و سەرۆکی ئەنجومەنی کار و بەرێوەبەری لقی بانکە تورکییەکان لە عێراق کراوە.

ئەوەشی خستەڕو، چەند پێشنیازێکی دیکەش لەسەر چاکسازی بانکی لەو کۆبونەوەیە کراوە، بڕیارە لە کۆتایی مانگی (تشرینی دوەم/11) لە ئیستابوڵ لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشی بانکی ناوەندی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو رێککەوتنە لە پێناو ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیایە، هەروەها بۆ فراوانکردنی حەواڵکردنە بە دراوی یۆرۆ، وتیشی، "بانکی ناوەندیش چەند رێکارێکی نوێی گرتوەتە بەر هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار."