ئەمجارە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دەبێت
مامۆستایانی وانه‌بێژی ناڕازی له هه‌ولێر و دهۆك، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مه‌ده‌نیانه ده‌به‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوای دامه‌زران و بوون به هه‌میشه‌ی دەکەن .
ده‌سته‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کردووە، کە بڕیاریان داوە رۆژی یەكشەممە 19ی تشرینی دووه‌می 2023، خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە لە ھەولێر سازبکەن و لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیراندا كاتژمێر 10ی به‌یانی کۆببنەوە
مەبەست لەم خۆپێشاندانەی مامۆستایانی وانەبيژ، داواکردنی مافە سەرەتاییەکانیانە لەگەڵ دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەیی
هەروەها ماوەی دوو مانگه مامۆستایانی وانه‌بێژ له زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه و لەهەوڵی ئەوەدان بە خۆپیشاندان ناڕەزاییەکانیان دەرببڕن و مافەکانیان بەدەستبهێنن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لە حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وە نەدراوەتەوە .
|