بەھۆی بارانبارین و مەترسی لافاو لە پێنج پارێزگای عێراق پشوو راگەیەنرا

15/11/2023
فۆتۆ: 

بەھۆی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاوەوە سبەینێ پێنج شەممە لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی ئەو پێنج پارێزگایە کە پێکھاتوون لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیوانیە و زیقار و موسەننا و نەجەف، بەھۆی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاو سبەینێ پێنج شەممە پشووی فەرمییە.

لە راگەیێندراوەکاندا هاتووە، کە پشووەکەی سبەینێ ئەو ناوەندانەی خوێندن ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی خولی سێیەمی پۆلی شەشی ئامادەیی ئەنجامدەدەن، هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزاری، ئەمنی و تەندروستییەکان ناگرێتەوە.