هۆشیار زێباری: دادگای فیدراڵی نادەستوورییە
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەیی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پاتی نووسیوویەتی: "پێشتر گوتومانە، ئێستاش دەیڵێینەوە، دادگای فیدراڵی نادەستوورییە و بڕیارەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی حیساباتی نێوخۆیی و دەرەوە بەناوی دادگا و دادپەروەری بە سیاسی دەکرێن".
ژیان
زێباری هەروەها نووسیویەتی: "کاتی ئەوە هاتووە یاسایەکی نوێ لەبارەی پێکهێنانی دادگایەک بەپێی دەستوور دەربکرێت، چونکە خەریکە دادگای فیدراڵی زێدەڕۆیی بەسەر حکومەت و پەرلەماندا دەکات".
هۆشیار زێباری دەپرسێت، پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە کوێیە؟
رۆژی سێشەممە (١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووردەخرێتەوە.
|