حکومەتی عێراق کارەکانی کاراکردنەوەی ماددەی 140 خێرادەکات
لیژنەی حکومی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عێراق لە بەغداد لە کۆبوونەوەدایە و تاوتوێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە دەکات.
ژیان
کاکەڕەش سدیق ئەندامی لیژنەکە و سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی هادی عامری سەرۆکی لیژنەکە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی رابردوو و هەروەها کارەکانی ئێستا و بەرنامەی داهاتووی لیژنەکە دەکرێت.
کاکەڕەش سدیق ئاماژەی بەوەشدا، وەکو ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەکە، دوو یاداشتیان ئاڕاستەی کۆبوونەوەکە کردووە، لەسەر چۆنیەتی کارکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە.
|