سەرۆکی دادگای فیدراڵی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەندامێتی حەلبوسی جێگەی تانەدانی یاسایی نییە
سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی پابه‌ندكه‌ره بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان و جێگه‌ی تانه‌ی یاسایی نییه.
جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د ڕێكان حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌یس دلێمی ئهندجامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بوه‌ته پابه‌ندكه‌ر بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداران، به‌گوێره‌ی ماده 94ی ده‌ستور.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م بڕیاره هیچ جێگەی تانەیەکی یاسایی نییە، دادگای فیدڕاڵی به‌پێی ماده‌ی 93ی ده‌ستور پسپۆڕی و كارامه‌یی تاوتوێكردنی ئه‌و جۆره دۆسیه جۆراوجۆرانه‌یه.
رۆژی سێشەممەی رابردوود دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵای لەیس دلێمی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
|