بەهای دۆلار بە 145 هەزار دینار جێگیردەکرێت
بەرپرسیکی بانکە تایبەتەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهای دیناری عێراقی بەرزدەبێەوە و لە ١٤٥ هەزار دینار جێگردەبێت
د. سەفوان قوسەی ڕاوێژکاری کۆمەڵەی بانکە تایبەتیەکانی عێراق ڕایگەیاند، "بە هەناردەکردەنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهای دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "بەجۆرێک بەهای ١٠٠ دۆلار لە ١٤٥ هەزار دینار جێگیردەبێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی ڕابردوو وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبوونەوە و رایگەیاند، "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هەنگاوی باشی بڕیوە".
|