دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

17/11/2023
فۆتۆ: 

بڕیار وایە رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەک سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار پەرمانتاری یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە

سکاڵاکە  لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە. 

ئامانج لە سکاڵاکە هەموارکردنەوەی ماددەکانی یەک، نۆ، ١٥، ٢٢ و ٣٦ لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، و بەنادەستوری ناساندییەتی .

سکاڵاکەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی بوەتە هۆی ڕاگرتنی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەرگرتنی لیستی کاندید و هاوپەیمانییەکان دەستپێبکات.