سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات

17/11/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سبەی شەممەی دیاریکرد بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر بنەمای داوای 50 پەرلەمانتار، بەبێ ئەوەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای ماددەی 58ـی دەستوور کە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر داوای سەرۆککۆمار، سەرۆکوەیزران، سەرۆکی پەرلەمان یاخود 50 پەرلەمانتار دەکرێت داوا لە پەرلەمان بکرێت بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی، کە کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بەو پرسەی بانگهێشتەکەی بۆ داواکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوایەکی لە زیاتر لە 50 پەرلەمانتاراوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە رۆژی شەممە (18ـی تشرینی دووەمی 2023) بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن.