سبەی یەکشەممە شایستە داراییەکانی مانگی ٩ی وانەبێژان دابەشدەکرێت

18/11/2023
فۆتۆ: 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممەوە شایستە داراییەکانی مانگی ٩ی وانەبێژان دابەش بکرێت و هەر سبەینێش مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەمی ئەنجومەنی وەزیران خۆپێشاندان بکەن.

ژیان

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێم ڕایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە ١٩.١١.٢٠٢٣ دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلوول دەکرێت".

وتیشی، "پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ، سۆران، رواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر و مەخمور سبەی وەریدەگرن و پەروەردەکانی دیکەش بۆ رۆژانی دواتر".

دووپاتیشیکردەوە، "ئەوان بە نوێنەرایەتی سەرجەم پارێزگا و پەروەردەکان دەچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بەشداری خۆپێشاندان دەکەن".