کەشناسێک هۆشداری توند دەدات و دەڵێت، "لە هەندێک ناوچە سەروی ٢٠٠ ملم باران دەبارێت"

18/11/2023
فۆتۆ: 

شارەزایەکی بواری کەش و هوا هۆشداری لە دروست بوونی لافاو دەدات لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "لەهەندێک ناوچە سەروی ٢٠٠ ملم باران دەبارێت".


ژیان 
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەش و هەوا پێشبینی دەکات، لەسبەی یەکشممەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران داخڵی ناوچەکانمان دەبێت درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە شەپۆلەکە قوڵ دەبێتەوەو لوتکەی کاریگەری شەپۆلەکەیە و لەزۆر شوێن مەترسی لافاو هەیە ڕۆژی سێشەمەش بەکاریگەری کەمتر بەردەوام دەبێ شەپۆلەکە.

 
دەشڵێت، داواش لەلایەنی پەیوەندیدارو حکومەت و هاوڵاتیان دەکەین هەموو ئامادەکاریە ک بکەن بۆ ڕووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی لافاو بۆ ئەوەی لافاو زیان نەدات یان بێ کەمترین زیان بێت. 

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی هەوری دەگمەنی سۆپەر سێڵ و تۆرنادۆو ماماماتۆس لەماوەی شەپۆلەکەدا لەناوچە جیاوازەکان لەکۆتایەکانی شەپۆلەکەو بەولاوە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور پلەکانی گەرما بەڕێژەی ٥ تا ٧ دادەبەزێت و لەناوچەشاخاویە کوێستانەویە بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفریش هەیە