پەرلەمانی لیبیا داوای لە سوپای میسر كرد لە داگیركاری توركیا بیانپارێزێت

14/07/2020
ئامادەکارییەکانی سوپای میسر بۆ دەستوەردان لە لیبیادا
فۆتۆ: 



پەرلەمانی لیبیا بە فەرمی داوای لە سوپای میسر كرد دەستوەردانی سەربازی وڵاتەكەیدا بكات، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی لیبیا و میسر و تێكشكاندنی داگیركارییەكانی توركیا .

لە بەیاننامەیەكدا عەقیلە ساڵح سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا ستایشی هەماهەنگی نێوان میسر و لیبیای كرد، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی هەردوو وڵات و بەرپەرچدانەوەی توركیا كە دەیەوێت لەبەرچاوچنۆكی خۆی خاكی لیبیا داگیر بكات .

هاوكات پەرلەمانی لیبیا ستایشی وتەكەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر كرد، كە بە ئامادەبوونی سەرۆك هۆزەكانی لیبیا، داوای هاوكاری هەماهەنگی نێوان لیبیا و میسری كرد لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی لە لیبیادا .

پەرلەمانی لیبیا داوایكرد دڵنیایی بدرێ تلە دابەشكردنی دادپەروەرانەی داهاتی گەل و سەروەتی نەوتی و ڕێگە نەدرێت یاری بكرێت بە سامان و چارەنووسی لیبیەكان لەلایەن ملیشیاكانی دەرچوو لە یاسا .

ئەو پێشهاتانەی لیبیا لە كاتێكدایە، لە ماوەی كاتژمێرەكانی رابردوودا توركیا ڕوبەڕوی دوو پەیامی توندی هۆشیاركردنەوە بۆیەوە سەبارەت بە چالاكییە گوماناویەكانی لە لیبیادا .

یەكەمیان داواكەی پەرلەمانی لیبیا بوو لە سوپای میسر بۆ ئەوەی دەستوەردان لە لیبیادا بكات و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات بپارێزێت .

هاوكات یەكێتی ئەوروپا داوای لە ئەنكەرە كرد دەستوەردانەكانی لە لیبیادا ڕابگرێت و ڕێزلەو پابەندبوونانە بگرێت كە ڕێگری دەكات لە هەناردەكردنی چەك بۆ لیبیا لەم كاتەدا .

لەوبارەیەوە جۆزیف بۆریل  ڕێكخەری كاروباری دەرەوەی ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە توركیا ڕێز لە بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی بەرلین بگرێت كە ڕێگری دەكات لە ناردنی چەك بۆ لیبیا .