نیاز عەبدوڵا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی پێ بەخشرا

18/11/2023
فۆتۆ: 

لەلایەن کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان ( CPJ) خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانی بەخشرا بە نیاز عەبدوڵا

ژیان 
نیاز عەبدوڵا لە بارەی بەخشینی خەڵاتەکەی ووتی : بە خۆشحاڵییەوە پێتان رادەگەیەنم، رۆژی ١٦ی نۆڤەمبەر لە شاری نیویۆرک لەلایەن کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانیم پێبەخشرا.

ئاماژەی بەوەشدا ،  خەڵاتەکەم پێشکەشکرد بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی کوردستان، کە بریتین لە: زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی.

ئەوەشی خستەڕوو، سەختی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کاری رۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەکرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی کاری زیاتر، بۆیە هەموو کۆڵنەدان و تێکۆشانێکی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماکانی دیموکراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەکرێت ببێتە هۆی دروستکردنی گۆڕانکاری.

ڕاشیگەیاند، سوپاسی زۆرم هەیە بۆ هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی تاوەکو ئێستا، سەرەڕای سەرجەم فشار و مەترسییەکانی سەریان، بەردەوامن لە وتنی راستییەکان و بە پرەنسیپەوە کاردەکەن.