لەبارەی کەوتنەخوارەوەی کچێک لە شوقەکانی ئیسکان ئاسایشی هەولێر روونکردنەوە دەدات

18/11/2023
فۆتۆ: 

لە یەکێک لە شوقەکانی هەولێر کچێک کەوتە خوارەوە و تەندروستیی ناجێگیرە، ئاسایشی شارەکەش دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.


ژیان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، "دوێنێ هەینی لە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر کچێک کەوتووەتە خوارەوە، باری تەندروستیی ناجێگیرە"، لەسەر ئەو رووداوەش دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".