پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت

18/11/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکی جوڵانەوەی ئینجاز داوا دەکات، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت و لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ئەنجامبدرێت.

ژیان
ئەمڕۆ شەمە ،باقر جەبر زوبەیدی، سەرۆکی جوڵانەوەی ئینجاز داوایکرد هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت و لەگەڵ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.

زوبەیدی هۆکاری ئەو پێشنیازەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی بایکۆت کردووە و باسی لەوەشکردووە، ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنەکە پێکەوە، تێچووەکانیان کەمدەکاتەوە، هاوکات بوار بۆ پێداچوونەوەی سەدر بە بڕیارەکەیدا دەڕەخسێنێت.