جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر و دەنگێکی بەهێز لەدەوری فڕۆکەخانەکە بیستراوە.
ژیان:
درەنگانی شەوی رابردوو نزیکی سەعات یەک و ١٥ خولەک بووە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بۆردوومان کرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٩ی ئەم مانگەشدا جارێکی دیکە هێرشکرابووە سەر فڕۆکەخانەکە و بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە فڕۆکەخانەکەدا کەوتەوە.
|