لە سلێمانی ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکدا کرا

19/11/2023
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی کارگێڕیدا لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا کرا.

ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنرداوێکدا بڵاویکردەوە، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد، نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد، قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە فەرمانێکی وەزاری چەند پۆستێک ئاڵوگۆڕکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بەو فەرمانە ئەم بەڕێزانە بۆ ئەرکە نوێکانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا راسپێردران، شاهۆ عوسمان کەریم، بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت و عوسمان ئەنوەر محەمەد، بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت.

باسی لەوەشکردووە، رەفعەت فاتیح رەشید، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و هیوا محمد ساڵح، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل دیاریکران.