دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردن دواخرا

19/11/2023
فۆتۆ: 

دانیشتنی دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سەرەتایی مانگی داهاتوو دواخرا.

ژیان:
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، بەڵام دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دوابخات.

سکاڵاکە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (خولی پێنجەم)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، تێیدا سکاڵاکاران داوای نادەستووریبوونی مادەکانی (٣٦،٢٢،١٥،٩،١)ـی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و داواکە تەنیا بۆ بڕیاردان ماوەتەوە.

سکاڵاکان پەیوەندییان بە ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان، کورسییەکانی کۆتاکان، تۆماری دەنگدەران و بازنەکانی هەڵبژاردنەوە هەیە.